
SNN
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: پەیوەندیەكانمان لەگەڵ میسردا ئاسایی كردووەتەوە و پەیوەندیەكانمان لەسەر هەمووئاستەكان بەردەوامە.
مەولود چاوشئۆغلو لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: هیچ لایەنێكمان مەرجی پێشوەختمان نەبووە بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندیەكانمان، هیواخوازین پەیوەندیەكانمان لەگەڵ سعودیەش ئاسایی بكەینەوە.
سەبارەت بە سعودیە، چاوشئۆغلو وتی: ئەگەر سعودیە هەنگاوی ئەرێنی بنێت ئەوا هیچ رێگرییەک نییە لەبەردەم ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا، هەمان شتیش دەربارەی ئیمارات دەڵێین.
لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ هەینی، رەجەب تەییب ئەردۆغان ئاماژەیدا بە نیەتی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ میسر و راشیگەیاند: لە ئێستادا پەیوەندی دیپلۆماسی و هەواڵگریمان لەگەڵ لایەنی میسری هەیە، ئەگەر ئەو پەیوەندییانە دەرئەنجامی ئەرێنی هەبوو ئەوا پەیوەندییەکان بەهێزتردەکەین.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



