
SNN
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم لەبارەی ئهو پولهی نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە دهڵێت: ئەوە پرۆژەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نییە و رێز لە سەروەریی ئێران، تورکیا و سووریا دەگرین.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە: لە نەریتی ھەموو جیھاندایە بۆ یادكردنەوەی بۆنەیەكی تایبەت یان لە سەردانێكی گرنگدا پوولی یادگاری چاپ دەكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش چەند گرافیستێك، دیزاینی تایبەتیان بۆ دروستكردنی پوولی یادگاری بە بۆنەی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ ھەولێر وەك دیاریی پێشكەشی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كرد بەمەبەستی چاپكردنیان. ھەروەھا چاپكردنی پوول چەند رێكار و یاسای تایبەت بەخۆی ھەیە و پێویستی بە بڕیاری حكومەت ھەیە. وەزیریش بڕیاری چاپكردنی ھیچ كام لەو دیزاینانەی نەداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەرپرسیارە لە ھەرێمی كوردستانی عێراق. بەگوێرەی دەستووری عێراق، دەسەڵاتی لە سنوورێكی دیاریكراودا هەیە، پەرلەمان و حكومەتیشی ھەیە. لە دەرەوەی سنوورەكانیشی وڵاتی دراوسێی ھەیە، بۆیە حكومەتی ھەرێمی كوردستان رێزی زۆر لە سەروەریی ئێران و توركیا و سووریا دەگرێت، بەھەمان شێوە چاوەڕێی رێزگرتنی ئەو وڵاتە دراوسێیانەش دەكەن بۆ سەروەریی عێراق و ھەرێمی كوردستانیش.
سەبارەت بەكاردانەوە توندەكانی ئێران و توركیاش بۆ ئەو پولە، دزەیی وتویەتی: “پێموایە ئەم بابەتە پەیوەندیی بە سیاسەتی نێوخۆی توركیا ھەیە. ھێزەكانی ئۆپۆزیسیۆن گوشار دەخەنە سەر دەسەڵات. لەوانەیە وەك كارتێكی گوشار لە سیاسەتی نێوخۆییاندا بەكاری بھێنن. ئەمە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، چونكە بابەتی سیاسەتی نێوخۆی توركیایە، بەڵام پێشتر چەند رووداوێك روویاندا، لە رێگەی گفتوگۆكردن و دیالۆگەوە چارەسەركران”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



