ژووری بازرگانی سلێمانی: جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی بەغدا زیانی پێگەیاندووین

SNN
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: پێویستە حكومەتی هەرێم پابەند بێت بەبڕیارەکانی بەغدا، دەشڵێت: ئەو بڕیارانەی لەوێ دەردەچن لێرە كاریان پێناكرێت، ئەوەش زیان بەهەرێمی كوردستان و جوڵەی بازرگانی دەگەیەنێت.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە رۆژنامەی بازرگانی و پیشەسازی راگەیاندووە: لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیار لەسەر ئەوە دراوە ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو لەدوبەی چاك نەكرێت و هاوردە نەكرێت، دەشڵێت، بەمەبەستی رەخساندنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان، پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشكاوی هاوردەبکرێن لەناو عێراقدا چاك بكرێن، بەوەش خەڵكانێکی زۆر لە تەكەنەچی و بۆیاغچی و شۆفێر سودی لێدەبینن.
ئاماژەی بەوەشداوە: “پێویستە هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو بڕیارانە بێت کە لە عێراقدا دەردەچن و بیانخاتە جێبەجێكردنەوە، ئەگەر نا گەورەترین زیان بە کەرتی تایبەت و جوڵەی بازرگانی و بازرگانان دەگەیەنن.”
ئەوەشخراوەتەڕوو، حكومەتی عێراقی بڕیاری قەدەغەكردنی چەندین كاڵا و بەرهەمی جۆراوجۆری داوە، لەوانەش مریشكی بەستوو، مریشكی پارچە پارچە و زیندوو، ماسی، هێلكە و چەندانی تر، کە بە پێویستی دەزانێت حکومەتی هەرێمیش پابەندبێت.
باسی لەوەشکردووە: پێویستە بەزووترین كات لیژنەیەك بۆ هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا پێكبهێنرێت و بەرچاوروونیان هەبێت و راو بۆچوونی یەكتر وەربگرن ئەو بەرهەمانەی هەرێم کە هەناردەی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەکرێن وەکو هاوشێوەی ئێرانی ئەژمار نەکرێن.
دەشڵێت: “بازاڕی عێراق بازاڕێكی گەورەیە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانمان، ئێستا هەموو وڵاتانی دنیا بەدوای هەلی كاردا رادەكەن، ئێمە كە دەرفەتێكمان لەبەردەمدایە با لەدەست خۆمانی نەدەین.”
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



