
بەردەم بنکەی تەندروستی سیدەکان
SNN
لە ناحیەی سیدەکان بۆمبی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیوەتەوە کە دوو پێشمەرگەی تێدا بووە و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە لە گەرووی سینگانی سیدەکان بووە، کاتێک بۆمبی چێندراو بە دوو کەسدا تەقیووەتەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە، بریندارەکەش کە گەیەندرابووەوە بنکەی تەندروستی سیدەکان گواسترایەوە بۆ بنکەی تەندروستی قەزای سۆران.
لەبارەی رووداوەکەوە ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان رایگه‌یاند: كاتژمێر 9:10 مینێك به دوو هاووڵاتی دانیشتوی ناحیه‌ی سیده‌كان ته‌قیه‌وه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 30-35 ساڵه، به‌داخه‌وه یه‌كێكیان به‌ناوی تارق قادر گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وی دیكه‌شیان كه برینداربووه ناوی مزه‌فه‌ر فه‌رهاد.
وتیشی، “له‌ئێستادا برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی كراوه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، ئه‌وی دیكهشان كه گیانی له‌ده‌ستداوه به‌ره‌و پزیشكی دادی قه‌زای سۆران گواستراوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتی تێپه‌ڕینی ئه‌و دوو هاووڵاتیه، پێیان به‌ر مین كه‌وتوه و به‌وهۆیه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه، تا ئێستاش دیارنیه ئه‌و مینه تازه دانراوه یاخود مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می حزبی به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له‌و ناوچه‌یه‌ی مینه‌كه‌ی تێدا ته‌قیوه‌ته‌وه، پێشتر شه‌ڕ و روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا رویداوه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



