
كۆبوونهوهیهكى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: شهفهق
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: “دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجە لەسەر شیعەکان وەستاوە کە مادەی 11 بووەتە بەربەست، بۆیە ئەو مادەیە تێپەڕێت، بودجەش پەسەند دەکرێت”.
ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت “بودجە لە رۆژی 15ی مانگی رابردووەوە ئامادەیە بۆ پەسەند کردن، بەڵام مادەی 11 کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان هێشتا بە هەڵپەسێردراویی ماوەتەوە”.
وتیشی: “فراکسیۆنەکانی شیعە رازی نین بەو مادەیە و بەدیلیشیان نییە تائێستا، بۆیە هێشتا بودجە پەسەند نەکراوە”.
ئاشکراشیکرد “دانیشتنەکەی رۆژی دووشەممە پەیوەندیدارە بە شیعەکانەوە، گەر ئاوا بە بێدەنگ بمێننەوە دانیشتنەکەی ئەو رۆژەش دوادەخرێت”.
رۆژی 11ی ئەم مانگە بەشیر حەداد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی یاسای دادگای فیدڕاڵی هێشتا دەنگی لەسەر نەدراوەو یەکلا نەبووەتەوە ئەستەمە بتوانین لە دووشەمەی داهاتوودا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بدەین و دەبێت سەرەتا دەنگ لەسەر یاسای دادگای فیدڕاڵی بدرێت پاشان پرۆژەیاسای بودجە.
بەشیر جەختی کردەوە ” دڵنیام کە ڕۆژی دووشەمە دەگۆردرێت بە رۆژیکی دیکە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە”
چەند رۆژێک لەمەوبەر محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رۆژی دووشەمەی هەفتەی داهاتووی دیاریکرد بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق بدات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



