خۆبەڕێوبەری رۆژئاوا: تورکيا ئاوی فوراتی کەمکردووەتەوە

روباری فورات
SNN
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری رۆژئاوای كوردستان رايگەياند: “توركیا جارێكی‌تر ده‌ستی داوه‌ته هه‌وڵی تینووكردن و برسیكردنی خه‌ڵكی رۆژئاوا له رێگه‌ی گرتنه‌وه‌ی ئاوی فوراته‌وه” .
له راگه‌یه‌نراوێكدا ئیداره‌ی خۆبه‌رێوه‌به‌ری رۆژئاوای كوردستان ئاماژەی بەوەکرد: “ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه توركیا ئاو له‌سه‌رخاكی سوریا ده‌بڕێت، ئەمە شەڕی تورکيايە لە دژی خەڵکی رۆژئاوا کە چەکەی گرتنەوەی ئاوی روباری فوراتە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و نزیكبوونه‌وه له وه‌رزی هاوین خواست له‌سه‌ر ئاو بۆ كشتوكاڵ زیاد ده‌بێت، ئه‌نقه‌ره هه‌ڵده‌ستێت به بڕینی ئاوی رووباری فورات و ئه‌وه‌ش كێشه بۆ دانیشتوان دروست ده‌كات”.
خۆبه‌ڕێوبه‌ری رۆژئاوا راشيگەياند: “هۆشداری روودانی كاره‌ساتێك دەدەين كه زیان دەگهیهنێت بە خه‌ڵك و به‌روبومی كشتوكاڵی به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌ڕژێته رووباره‌كه‌وه به‌ته‌واوه‌تی دابه‌زیووه و ئه‌وه‌ش به‌هه‌وڵی خنكاندنی دانیشتوانه‌كه‌ی و برسیكردنی لێكده‌درێته‌وه”.
هاوينی رابردوو، تورکيا ئاوی رووباری فوراتی کەمکردەوە کە لە تورکياوە دێت و بەناوخاکی سوريادا دەڕوات، ئەوەش وەک سەرپێچيکردن لە ياسا نێودەوڵەتييەکان لێکدرايەوە و بووە هۆی کەمئاوی لە ناوچەکانی دەوروبەری روبارەکە لە رۆژئاوای کوردستان.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



