ئەگەر هەیە دوای تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ کۆتایی بە وەرزی ئەمساڵی خوێندن بێت

خوێندن
SNN
لیژنەی پەروەردە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت “ئەگەر هەیە وەرزی ئەمساڵی خوێندن کۆتایی پێبێت دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی نیوەی کۆتایی”.
عەباس زاملی بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندووە “لیژنەکەیان راسپاردەیەکی دەرکردووە بەوەی تاقیکردنەوەکان لە رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا بە رێوشوێنی توندی تەندروستییەوە ئەنجامبدرێت”.
وتیشی: “ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان پێویستییەکی حەتمییە لەمکاتەدا لەبەرئەوەی خوێندکار لە پۆلەکانەوە دوورە و خوێندنی ئەلیکترۆنیش وەک پێویست پابەند بوونی پێوە نییە”.
روونیشیکردەوە “داوامانکردووە تاقیکردنەوەکانی نیوەی کۆتایی ساڵ پێویستە بکرێت و نمرە بۆ خوێندکار دابنرێت، لەبەرئەوەی ساڵی خوێندن تەنیا دوو مانگی ماوە، ئاساییە کۆتایی بە وەرزی خوێندن بهێنرێت”.
More News
-
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 mins لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
38 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 mins لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
38 mins لهمهوپێش



