تەندروستی جیهانی لە چەند خاڵێکدا کاریگەریە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرادەکات

پێکوتەیەکی ئەسترازینیکا
SNN
پاش دروستبوونی گومانێکی زۆر لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا کۆمەڵێک رەخنەگر باس لە کاریگەری و زیانە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکەن دوای بەکارهێنانی بۆ کەسەکە، بەڵام رێکخراوی تەندروستی جیهانی وەڵامی هەموان دەداتەوە.
تەندروستی جیهانی هەموو دەسەڵاتە تەندروستییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ڤاکسینە رێگەپێدراوەکانی جیهان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بە چەندین تاقیکردنەوەدا رۆشتوون و ئەمان پشتراستی دەکەنەوە و هاووڵاتیان لە سەلامەتی دڵنیا دەکەنەوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کەسانەی کە ڤاسکینی کۆرۆنا وەردەگرن کۆمەڵێک نیشانە لە جەستەیاندا دەردەکەوێت، کە ئەو نیشانانە زۆر ئاساییەو بەرگری جەستەیە بەرامەبەر ئەو ڤاکسینەی کە دێتە جەستەوە، لە گرنگترین نیشانەکانیشی بریتین لە، ئازار، سوربوونەوەی شوێنی کوتانەکە، تای سوک، ئارەقکردنەوە، سەر ئێشە، ئازاری ماسولکە و جومگەکان، ئەم نیشانانە بۆ ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک لە کەسەدا دەردەکەوێت و سەرجەم نیشانە باسکراوەکانیش لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، هەندێک لە هاووڵاتیان هیچ جۆرێك لەو نیشانە باسکراوانەیان تێدا دەرنەکەوتووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


