پەرلەمانتارێک” ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتۆتە هەندێک وڵات چارەکێکی سامانی عێراقی نییە”

کۆرۆنا لە عێراق
SNN
مەنسور بعێجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ناردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ عێراق زۆر دواکەوتووە و رۆژ لە دوای رۆژ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گیانلەدەستدان بەهۆیەوە روو لە هەڵکشان دەکات.
بعێجی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: حکومەتی عێراق و وەزارەتی تەندروستی لە بواری کۆرۆنادا زۆر کەمتەرخەمن، قەدەغەی هاتووچۆ کە بەسەر چینێکی عێراقدا سەپێندراوە هیچ سود و کاریگرییەکی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە، بگرە ژمارەکان رۆژ لە دوای رۆژ زیاد دەکات و ڤاکسینی کۆرۆناش دوای ئەو 50 هەزار کە وڵاتی چین بە دیاری ناردی بۆ عێراق هیچ ڤاکسینێکی دیکە نەهاتووە، ئەمەش درۆ و کەمتەرخەمی وەزارەتی تەندروستی عێراقە بەرامبەر ئەو دۆخەی کە تێی کەوتووین.
بعێجی لە بەدەوامی قسەکانیدا ئەوەی روونکردەوە، هەمووان لە میدیاکان و لە هەواڵەکاندا دەیبیتین وڵاتی هەژاری وا هەیە ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ دابینکراوە بۆ هاووڵاتییەکانی چارەکێکی سامانی و سەروەتی عێراقی نییە، سەرەڕای ئەو هەموو پارەیەش کە لە عێراقدا تەرخانکراوە بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا بەڵام هیچ ڤاکسینێک تا ئێستا دیار نییە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



