
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
SNN
بريکاری وەزارەتی پەروەردە رايگەياند: “لەپلانماندايە خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت”، وتيشی “هيچ پلانێک نييە بۆ راگرتنی خوێندنی پۆلی 12“.
سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکيدا رايگەياند: “وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقمان نه‌كردووه به‌نموونه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیشه‌كانی ئه‌وان بڕۆین چونكه ئێمه پڕۆگرامی خۆمانمان هه‌یه، بۆچوونی خۆمان هه‌یه، شێوه‌ی كاركردنی خۆمان هه‌یه بارودۆخی تەندروستی كوردستانیش تا راده‌یه‌كی زۆر جیاوازه له‌بارودۆخی عێراق”.
وتيشی “ئێمه نامانه‌وێت ئەمساڵ ته‌نها خوێندكاره‌كان دهربچێنین و ببڕێته‌وه، واته ئێمه ده‌مانه‌وێت لانی كه‌م خوێندن و فێركردن هه‌بێت له‌كوردستاندا ئیتر ئه‌مه به‌چوونه ناو پۆله‌كانه و به‌خوێندنی ئه‌لكترۆنی، به‌ئاماده‌بوونی قوتابیان كهیەكێک لهئهگهرهكان ئه‌وه‌یه دایک و باوک یان مامۆستایان له‌ده‌ره‌وه‌ی خوێندن وانه‌یان پێبڵێنه‌وه”.
ئاماژەی بەوەشکرد: ” له‌پلانماندا بووه وه له‌پلانماندایه هه‌تا ئێستاش ساڵی خوێندن نه‌فه‌وتێت و ده‌وام بكرێت” دەشڵێت “هیچ پلانێك نییه بۆ ڕاگرتنی خوێندنی پۆلی دوانزه‌كان، پلانی خۆمان هه‌یه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانیان كه‌تۆزێك دواده‌خرێت”.
پێشتر، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، تاوتوێی پێشنیارێک دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بەپڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵی عێراق پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


