
قاسم ئەعرەجی
SNN
ئه‌مڕۆ ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق و سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى عێراق سەردانی شنگالیان کرد و په‌یامێكى سه‌رۆكوه‌زیرانیان گه‌یانده لیواى كۆماندۆى تایبه‌ت كه ڕێگه به‌هیچ جموجوڵێکی نایاسایی نەدات.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە: به‌یانى ئه‌مڕۆ قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق‌و عه‌بدولئه‌میر یاروڵڵا سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى عێراق به‌سه‌ردانێكى له‌ناكاو چونه قه‌زاى شنگال له‌سنورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى لیواى كۆماندۆى شه‌ڕكه‌ر كۆبۆته‌وه كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ڕه‌وانه‌ى شنگال و سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ سوریا كراون.
ئه‌عره‌جى په‌یامێكى مسته‌فا كازمى گه‌یاندۆته لیواى كۆماندۆو جه‌ختیكردۆته‌وه، “نابێت ڕێگه بدرێت به‌هیچ هێزێكى نزیك لهپارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) كه بیانه‌وێت جموجوڵ له‌سوریاوه بۆ شنگال بكهنو هه‌ر ڕێكارێكیش پێویست بێت، به‌فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستى لیواكه كراوه‌یه”.
هه‌روه‌ك ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى شنگالیش كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌و دڵنیایی پێداون له‌وه‌ى هه‌م لیواى كۆماندۆو هه‌میش سوپاى عێراق شنگال و خه‌ڵكى شنگال ده‌پارێزێت و ڕێگه به‌هیچ ده‌ستدرێژیه‌ك بۆسه‌رى نادات، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا كه ڕایگه‌یاندوه، به‌نیازه هێرشبكاته‌سه‌ر شنگال به‌بیانوى بونى په‌كه‌كه له‌و قه‌زایه.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21 hours لهمهوپێش



