
تاقیگهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د
SNN ـ هه‌ولێر
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: گریمانه‌ى زۆربوونى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌یه، ده‌شڵێت: “بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زان رێنمایی تایبه‌تمان ده‌بێت”.
محه‌مه‌د خۆشناو، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم به (SNN)ى راگه‌یاند: “تا ئێستا مه‌ترسى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێم وه‌ك خۆى ماوه، به‌و پێیه‌ى له عێراق به‌رده‌وام حاڵه‌تى نوێى هه‌یه و له وڵاتانى دراوسێش به‌رده‌وام رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له زیادبووندایه”.
وتیشى: “هه‌رچه‌نده چه‌ند رۆژێك هیچ حاڵه‌تێكى نوێى تووشبوون تۆمار نه‌كرا تاوه‌كو دوێنێ كه له سلێمانى حاڵه‌تێك تۆماركرا، به‌ڵام ئه‌گه‌رى هه‌یه حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون دووباره به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه بڕۆن، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا بڕیار ده‌ده‌ین به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ین”.
له‌باره‌ى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به تایبه‌تى و حكومه‌تى هه‌رێم به گشتى بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “رێنمایی تایبه‌تمان ده‌بێت بۆ رۆژانى جه‌ژن پاش ئه‌وه‌ى له وه‌زاره‌ت تاوتوێیان ده‌كه‌ین، به‌پێى ئه‌وه‌ى ئایا قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى راده‌گه‌یه‌نین له‌ناو پارێزگاكاندا یان نا؟ ئه‌گه‌ر رایبگه‌یه‌نین رێنماییه‌كان چۆن ده‌بن؟ ئه‌گه‌ر نا چۆن رێنمایی هاووڵاتیان بكه‌ین له‌كاتى سه‌ردانى كردن‌دا؟”.
له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان و پابه‌ندبوون به رێنماییهكانیشهوه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “مزگه‌وته‌كانیش هاوشێوه‌ى بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كانى تر به‌هۆى به‌ركه‌وتنى زۆره‌وه مه‌ترسین، هه‌رچه‌نده خۆشبه‌ختانه له ئێستادا تاڕهدهیهكى باش پابه‌ندبوون هه‌یه به رێكاره‌كانه‌وه له‌نێو مزگه‌وته‌كاندا”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



