قارەمان کەمال: دواکەوتنی موچەی ليوا هاوبەشەکان بەهۆی کێشەی تەکنيکيەوەيە

قارەمان کەمال
SNN
جێگری سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رايگەياند: “دابەشنەکردنی مووچەی ليوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەهۆی کێشەی فەنيەوەيە و ئەمريکا و هاوپەيمانان پەشيمان نەبونەتەوە لە پێدانی پارەکە”.
ليوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا باسی لەوەکرد: “ئەو دەنگۆيانە رەتدەکەينەوە کە دەڵێت پارەکە گەيشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە و دابەشی ناکەن، تا ئێستا ئەو بڕە پارەيە نەگەيشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە”.
وتيشی “لەماوەيەکی نزيکدا پارەکە دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە و ئێمە و هاوپەيمانانيش هەوڵ لەپێناو ئەوەدا دەدەين”، دەشڵێت “ئەمريکا سورە لەسەر ناردنی پارەکە و زياتر لە 30 هەزار پێشمەرگە سوودمەند دەبێت لەو بڕە پارەيە”.
رۆژی 21ی شوباتی ئەمساڵ، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: “لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتەکەیان، بۆ ئەم مانگە سێ موچە بەیەکەوە بەبێ لێبڕین وەردەگرن، بەڵام تا ئێستا وەریاننەگرتووە، وەزارەتی پێشمەرگەش هۆکارەکەی بۆ کێشەی تەکنيکی لە ناردنی پارەکە لەلايەن هاوپەيمانانەوە بۆسەر حسابی وەزارەتەکەيان دەگەڕێنێتەوە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



