هەدەپە لە بارەى هەوڵى داخستنى پارتەکەی لە لایەن تورکیاوە هاتە دەنگ

بارەگای هەدەپە
SNN
نوێنەرى هەدەپە لە هەرێمى کوردستان بە SNNی راگەياند: “ئەو دۆسیەيەى کە داداگاى تورکیا بۆ داخستنی پارتەکەمان کردویەتیەوە چاوەڕوان کراوبوو، مەبەست لێی کەم کردنەوەی دەنگى کوردە لەو وڵاتە“.
حیکمەت هاتیک، نوێنەرى هەدەپە لە هەرێمى کوردستان لە بارەى کردنەوەى دۆسییەک لە دادگا تورکیا بۆ داخستنى هەدەپە بە SNNی راگەیاند: “ئەو دۆسییەى دوێنێ لەلایەن دادگاى تورکیاوە راگەیەندرا سەبارەت بە داخستنى هەدەپە چاوەڕوان کراو بوو چونکە ئەوەى ئێستا لەو وڵاتە بوونى نیە دادگا و سەروەربوونى یاسایە، وڵات بە سیستمى پۆلیسى بەڕێوە دەچێت”.
وتیشى”ئاکەپە دەیەوێت دەنگى ئازاد و کوردبوون لەو وڵاتە بسڕێتەوە کە بەم هەنگاوانەى تورکیایى کردۆتە زیندانێکى گەورە و بە ئاشکرا پێشێلکارى مافى مرۆڤ دەکات، هاوکات کردنەوەى ئەو دۆسییەش بۆ ئەوەیە لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوو دەنگى کورد لە پەرلەمان کەم بکاتەوە”.
ئاماژەى بەوەش کرد: “ئێمە بەردەوامین لە هەڵوێستە نەگۆڕەکانى خۆمان، لە ئەگەرى داخستنى هەدەپەش فشارەکانمان بەردەوام دەبێت لە دادگا جیهانیەکان، ئەو پێشێلکاریە یاسایانە دەگەیەنينە ناوەندە جیهانیەکان”.
لە بارەى ئەوەى ئایا دادگا تورکیا دەتوانێت هەدەپە دابخات بە تەواوەتى، نوێنەرى هەدەپە لە هەرێمى کوردستان وتى “ئەگەر دادگایەکى بێلایەن هەبێت ئەوا بێگومان ناتوانرێت دابخرێت،بەڵام لەبەر ئەوەى دادگا لە تورکیا بە پۆلیسى کراوە ئەوا بەڵێ چاوەڕوان دەکرێت دۆسییەى داخستنى هەدەپە بچێتە بوارى جێبەجێ کردنەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


