
سامیە حەسەن
SNN
بەپێی دەستوری تەنزانيا بۆ يەکەماجار ژنێک کە سامیە حەسەنە جێگریسەرۆکی وڵاتەکەیە کە دوو رۆژ بەر لە ئێستا کۆچی دواییکرد دەبێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە.
بەپێی هەواڵی ميديا جيهانييەکان: “دوای دوو رۆژ لە مردنی جۆن پۆمبی جۆسێف ماگوفولی سەرۆکی تەنزانیا، بڕیارە سامیە حەسەنی جێگری وەکو سەرۆکی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی بخوات، بەوەش دەبێتە یەکەمین ژن لە مێژووی تەنزانیا کە لەدوای سەربەخۆبونی لە ساڵی 1961 ببێتە سەرۆکی وڵاتەکە”.
سامیە حەسەن، تەمەنی 61 ساڵە و موسڵمانە. لە ساڵی 2015وە وەکو جێگری سەرۆکی تەنزانیا دەستبەکارە، بەپێی دەستوری وڵاتەکە، لەکاتی مردنی سەرۆک یاخود دوورخستنەوەیدا، جێگری سەرۆکی ئەو وڵاتە شوێنی دەگرێتەوە.
مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 ماگوفولی سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بۆ پێنج ساڵی دیکە وەک سەرۆک هەڵبژێردرایەوە، بەپێی هەواڵی ميديا جيهانييەکان: “رۆژی 17ی ئازاری ئەمساڵ بەهۆی نەخۆشیی دڵەوەکۆچی دواییکردووە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



