
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
مەكتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە لە پەيامێکدا پيرۆزبای ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات، لە پەيامەکەدا هاتووە “جهختدهكهنهوه له په‌یامی نه‌ته‌وه‌ییمان بۆ گه‌له‌كه‌مان و تێكرای هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان”.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
به‌بۆنه‌ی ھاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزه‌وه، پیرۆزبایی له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و چه‌پكه گوڵی به‌ھاری چیاكانی كوردستان له به‌رۆكی تاك به‌تاكی ھه‌موو كوردێك ئه‌ده‌ین.
نه‌ورۆز جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی كورد و ھێمای ئازادیی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی سته‌م و زۆردارییه. له‌م جه‌ژنه‌دا، جهختدهكهینهوه له په‌یامی نه‌ته‌وه‌ییمان بۆ گه‌له‌كه‌مان و تێكرای ھێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان، كه پێویسته یه‌كێتی ریزه‌كانمان پته‌وبكه‌ین و به‌ته‌بایی و یه‌كریزی درێژه به خه‌باتی ئاشتیانه و دیموكراسیانهمان بده‌ین، بۆ به‌ده‌ستھێنانی مافه ده‌ستوری و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسیهكانمان و ھێنانه‌دی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و دیموكراسیانه‌ی دۆزی ره‌وای كورد.
جه‌ژنی نه‌ورۆز ئاوێته‌ی یادێكی پیرۆز بووه، كه یادی راپه‌رینی ٣٠ ساڵه‌ی راپه‌رینی به‌هاری 1991 شاری كه‌ركوكی كوردستانیشه، تاجی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی نایه‌سه‌ر حه‌مرینی سنوری خوارووی نیشتمان. پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركوك ده‌كه‌ین و سڵاوی ئه‌مه‌ك وه‌فاداریش بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدانی راپه‌رینی شاره‌كه ده‌نێرین.
ھیوادارین جه‌ژنی نه‌ورۆز ببێته ھه‌وێنی ئاشتی و ئارامی و ئاسوده‌یی. گه‌له‌كه‌مان دوای ئه‌و ھه‌موو ساڵه له قوربانیدان و نه‌ھامه‌تی و چه‌شتنی ئازاری جۆراوجۆر، شایسته و شایانی ژیانێكی باشتره.
نه‌ورۆز و به‌ھاری كورده‌واریتان پیرۆزبێت.
سڵاو و چه‌پكه گوڵی نێرگزی به‌ھاری كوردستانتان پێشكه‌ش بێت.
درود بۆ رۆحی پاكی شهھیدهكانمان.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
٢٠ی ئاداری ٢٠٢١
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


