
SNN
سەمیر هەورامی رایگەیاند: چاوەڕێین ئەو رێككەوتنەی لە لیژنەی دارایی پەسندكراوە لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پەسندبکرێت.
سەبارەت بە پرسی بودجە و شایستەكانی ھەرێمی كوردستان، پاش ئەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی 27-3-2021 دواخرا، سەمیر ھەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆكی شاندی دانوستاندنکار لەگەڵ بەغدا، رایگەیاند: “شاندی حكومەتی ھەرێمی کوردستان دوێنی رێككەوتنی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجام دا و دواتر ئەو رێككەوتنە لە لیژنەی دارایی پەسند كرا. ئێستاش چاوەڕێین ئەو دەقە لەگەڵ کۆی یاساکە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ھەفتەی داھاتوو پەسند بكرێت”.
بەگوتەی سەمیر هەورامی، ھەفتەی داھاتوو پێش ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە شاندی حكومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا و “درێژە بە ھەوڵەكانی دەدات بۆ تێپەڕاندی ئەو دەقەی رێككەوتنی لەسەر كراوە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



