خامنەی “پێویستە ئەمریکا سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت، چونکە ئەنجامەکەی شکستە”

عەلی خامنەیی
SNN
عەلی خامنەی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌مه‌ریكا سزاكانی له سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت و ئه‌نجامی هه‌موو فشاره‌كانیان هه‌ر شكسته.
ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه، عه‌لی خامنه‌یی، وتارێكی ئاراسته‌ی گه‌لانی ئێران كرد و وتی “ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به فشاری زۆر ئێران په‌لكێشی سه‌ر مێزی دانووستان بكه‌ن، به‌ڵام سه‌یره دوژمنانی ئێران هیچ له سیاسه‌ته شكستخواردووه‌كان فێر نابن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویسته ئیداره‌ی بایدن بزانێت ئه‌نجامی هه‌موو هه‌وڵ و فشاره‌كانی شكستهێنانه.
هه‌روه‌ها وتی “له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، باراك ئۆباما، متمانه‌مان پێكردن و پابه‌ندییه‌كانی خۆمان به‌جێگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌وان به‌و جۆره نه‌هاتنه پێش و ئه‌وان له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌ڵێن سزاكان هه‌ڵده‌گرێن، به‌ڵام له راستییدا جێبه‌جێ ناكه‌ن و راستگۆ نین له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ده‌یده‌ن”.
دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان سزاكان هه‌ڵبگرن، ئه‌وا؛ كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌واوی پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
جه‌ختیكرده‌وه، تاران چیدیكه متمانه‌ی به به‌ڵێنی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان نییه. هه‌ڵوێستی كۆتایی ئێران ئه‌وه‌یه، ئه‌وان سزاكان لابه‌رن و ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان و به پێچه‌وانه‌وه ئێمه پشوو درێژین و په‌له‌شمان نییه له لاچوونی سزاكان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


