رەغد، پەیامێک بەبۆنەی تێپەڕبوونی 18 ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی بەعس بڵاودەکاتەوە

رەغد سەدام حسێن
SNN
ڕەغدى کچى سەدام حسێن تۆمارێکى دەنگی بەبۆنەى تێپەڕبوونى 18 ساڵ بەسەر ڕووخانى ڕژێمى بەعسەوە بڵاوکردەوە و هەڕەشەى گەڕانەوەى عێراق بۆ سەردەمێکى تر دەکات.
رەغد سەدام حسێن (21ى ئازارى 2021) لە پەیامێکى دەنگیدا کە میدیا ناوچەییەکان گرنگیان پێدا رایگەیاند: “ئاسمانى عێراقیان بەقەلەڕەشکە داپۆشیوە و خاکەکەیان بەخیانەت پڕکردووە، بەردەوام ئەم ڕۆژگارەیان بیردەکەوێتەوە بەڵام ئەوەش لەبیرناکەن کەهیوایان بەخوداى گەورەیە”.
دەشڵێت: عێراق بەهێز دەگەڕێتەوە و ئەوانیش خواستى ئەوەیان هەیە ڕۆڵى پاڵەوان لەو ئەرکەدا بگێڕن”.
باسى لەوەش کردووە، عێراق دەروازەیەکى ڕۆژهەڵاتى جوانە و سەدام حسێنیش قوربانى لەپێناودا داوە و ئەوانەش قبوڵ ناکەن کە مێژووى باوکى لەکەدار بکەن و خاکى عێراقیان لێ تەنگەتاو دەکەن وەکو چۆن ئەوان کردیانە تەنگەبەرى بۆ عێراقیەکان .
لەمانگى ئازارى2003 هێزەکانى ئەمەریکا لەژێر ناوى پرۆسەى ئازادى، هێرشیان کردە سەر ڕژێمى بەعسى عێراق و لەدواى 35 ساڵ لەحوکمڕانى ئەو حیزبە لەعێراقدا ڕوخاندیان و دواتر سەدام حسێنیش لەدواى دادگاییکردنیەوە لەسێدارە درا.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



