
SNN
بەهۆی قسەیەکی پیر لوقمان، پیری زەردەشتیییەکان سەبارەت بە سەڵاحەدین ئەیوبی، وەزارەتی ئەوقافی هەرێم سکاڵای لەسەر تۆماردەکات.
وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاندووە: “ئێمە بەتوندی ئیدانەی هەركەس و لایەنێك دەكەین كە بیەوێت بە وشە یان توانج و قسەی نابەجێ یان هەرشێوەیەك لە شێوەكان هەستی پێكهاتەیەكی تر بریندار بكات”.
پیر لوقمان 19ی ئەم مانگە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هێرشی کردە سەر سەڵاحەدین ئەیوبی سەرکردەی دیاری مێژووی ئایینی ئیسلام، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە کادیران و پەرلەمانتارانی حزبە ئیسلامییەکان رەخنەیان لێگرت.
وەزارەتی ئەوقافی هەرێمیش دەڵێت لەوكاتەوە ئێمە لەگەڵ یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە پەیوەندیداین بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی پێویست، بەڵام بەهۆی پشوەكانی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە بۆ دوای پشوو رێكارەكانمان دواخست.
لەگەڵ ئەوەش نوێنەری فەرمی زەردەشتیەكان ئیدانەی كارەكەی كردوە و رایگەیاند پیر لوقمان پەیوەندی بەوانەوە نیە و دژی پێكەوەژیانی ئایینیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


