
فۆتۆ:
SNN
لە شاری سيڤيلی ئيسپانيا کە بە داری پرتەقاڵ بەناوبانگە، رۆژانە بە سەدان تەن پرتەقاڵ کۆدەکرێتەوە وزەی کارەبای لێبەرهەمدەهێنرێت.
بينگۆن لۆپێز بەڕێوبەری بەشی ژينگە لە کۆمپانيايەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە پرتەقاڵ دەڵێت “پرۆسەيەکی زۆر ئاسانە، لە %50ی پرتەقاڵ شەربەت ياخود ئاوە، لەڕێگەی ئەو شەربەتەوە گازمان دەستدەکەوێت کە دەوڵەمەندە بە ميسان لەوڕێگەيەشەوە دەتوانين وزە بەرهەمبهێنين”.
باس لەوەشدەکات: “ئەو شەربەتی پرتەقاڵە پێويستی بەوەنييە هيچ ماددەيەکی کيميای تێكەڵبکرێت، ئەو پرۆسەيەش وادەکات گۆڕانی کەشوهەوا کەمتربێتەوە ئەوەش بەهۆی وزەی نوێبووە”.
تاقيکردنەوەکان دەريانخستووە، يەک تەن پرتەقاڵ دەتوانرێت 50 کيلۆوات کارەبای لێبەرهەمبهێرێت، واتا دەتوانرێت کارەبای پێنج ماڵی پێدابينبکرێت لە رۆژێکدا، کۆمپانيايەکی ئەو بوارەش دەڵێت ئەگەر پرتەقاڵی تەواوی شارەکە کۆبکەنەوە، دەتوانن بۆ ماوەیەک کارەبای 73 هەزار ماڵ دابین بکەن.
شاری سيڤيلی ئيسپانيا بە داری پرتەقاڵ بەناوبانگەو لە زۆربەی شەقامەکانيدا داری ئەو ميوەيە بونی هەيە و نزيکەی 50 هەزار درەخت دەبن، دەیڤد گیڤارا، ئەندامی ئەنجوومەنی شاری سیڤلیا دەڵێت: “پرتەقاڵ گوزارشت لە شارەکەمان دەکات، هۆکاری سەرنجڕاکێشانی گەشتیارانیشە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
17 hours لهمهوپێش



