بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی: لە نەورۆزدا نزیکەی 500 پەیوەندیمان پێوەکراوە

SNN
سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی دەڵێت لە رۆژانی 20 و 21ی مانگدا نزیکەی 500 کەس پەیوەندی بە هێڵی گەرمی فریاکەوتنی سلێمانییەوە کردووە ئەوەش بۆ تۆمارکردنی رووداو و کێشە تەندروستییەکان بووە.
سامان نادر لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: لە 48 کاتژمێریی رابردوودا 25 رووداومان تۆمارکردووە کە بریتیبوون لە شەڕە چەقۆ و سوتان و رووداوەکانی هاتووچۆ و کێشە تەندروستییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد: “تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا لە ناوچە قەرەباڵغەکان زیادکراون، بەتایبەتی لە سەهۆڵەکە و چاڤیلاند و پارکی ئازادی، هەروەها حەوت تیمی فریاکەوتنمان بۆ قەزای دوکان ناردووە، کە لەوێ دوو رووداوی هاتووچۆ و رووداوێکی خنکان هەبووە”.
ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژانی نەورۆزدا دەیان هەزار گەشتیار روو لە شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش



