
SNN
قائيمقامی قەزای دوکان بە SNNی راگەياند: “تا ئێستا تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ نەدۆزراوەتەوە کە لە ئاوی زێی بچوکدا خنکا، تيمەکانمان بەردەوامن لە گەڕان بەشوێنيدا”.
سيروان سەرحەد قائيمقامی قەزای دوکان لەلێدوانێکيدا بە SNNی راگەياند: “لە کاتژمێر نۆی بەيانييەوە ئاوی سەدی دوکان گيراوەتەوە و تيمەکانی مەلەوانی و غەواس بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەی لە ئاوەکەدا خنکاوە بەڵام تا ئێستا بێسوود بووە”.
وتيشی “تيمەکانی مەلەوانی کۆيە و چەمچەماڵيش ئاگادارکراونەتەوە لە ئەگەری ئەوەی تەرمەکە لە زێی بچوکدا گەيشتبێتە سنووری ئەو ناوچانە”، دەشڵێت “لە دوێنێ کاتژمێر دوو ئاوەکە گيراوەتەوە و تا درەنگانێکی ئێوارە بەردەوامبووين لە گەڕان”.
راشيگەياند: “حاڵەتەکە دوور بووە لە سنوری ناوچە گەتيارييەکانمان و لە گوندێکدا روويداوە، لە ئێستا وەرزی مەلەکردن نييە و چەندينجار هاووڵاتيانمان ئاگادار کردووەتەوە کەب لەو ئاوەدا مەلە نەکەن”.
باسی لەوەشکرد: “حاڵەتەکە دوو کەس بوون کە خاڵ و خوشکەزايەک چونەتە ناو ئاوەکە کەسێکيان رزگارکراوە و گەيەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام ئەويتريان نەتوانراوە رزگاربکرێت”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش



