
دۆناڵد ترەمپ
SNN
وتەبێژی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند: ترەمپ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دروستدەکات و پێشبینی دەکرێت ملیۆنان بەکارهێنەری هەبێت.
دوای ئەوەی هەژماری ترەمپ لە سۆشیال میدیا سانسۆری خرایەسەر، جەیسن میڵەر وتەبێژی دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی فۆکسنیوزی راگەیاند: ترەمپ لە یەک بۆ دوو مانگی داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەش لەرێگەی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی.
وتیشی: ئامانج لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکە ئەوەیە دەیان ملیۆن بەکارهێنەر بۆ خۆی رابکێشێت و پێشبینی دەکرێت ببێتە یەکێک لە پڕبەکارهێنەرترین تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
وتەبێژەکەی ترەمپ وتی: ژمارەیەک کۆمپانیا پەیوەندییان پێوەکردووە و ئێستا ترەمپ لە گفتوگۆدایە لەگەڵ تیمەکان بۆ دروستکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکە.
سانسۆرکردنی هەژماری ترەمپ لە تویتەر دوای ئەوەهات کە گومانی خستەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و بەهۆی قسەکانیەوە لایەنگرانی هەڵیانکوتایەسەر بینای کۆنگرێس و زیانی ماددیان پێگەیاند.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


