
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی
SNN
تەندروستی سلێمانی ئاماری روداوەکانی رۆژانی جەژنی نەورۆزی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت” 25 حاڵەتی جۆراوجۆر رەوانەی نەخۆشخانەکانی سنوری پارێزگاکە کراون بۆ چارەسەرکردن”.
د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەراگەیەندراوێدا بڵاویکردەوە: لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئازار، 25 حاڵەتی جۆراوجۆر رەوانەی نەخۆشخانەی شار و ئێمێرجێنسی و بوژاندنەوەی دڵ لە سلێمانی و نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی لە شارۆچکەی دوکان کراون لەلایەن تیمەکانی سەنتەری 122.
ئاماژەی بەوەشکردوە: 150 حاڵەتی سوکیش لە شوێنی خۆیان لەلایەن تیمەکانی تەندروستی و سەنتەری 122 چارەسەریان بۆ کراوە.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی وتیشی: لە رۆژی 20ی ئازار حەوت تیمی تەندروستی لە شەقامی سالم و گردی مامە یارە و سەرو هۆتێل تایتانیک و 10 تیمی دیکەش لە سەنتەری شار جێگیرکراون، هاوکات لە رۆژی 21ی ئازار شەش تیم لە قەرەداغ، حەوت تیم لە دوکان و 10 تیم لە ناو سەنتەری شار جێگیرکراون.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



