بڵێسە جەبار فەرمان: لای یەکێتی گرنگ ئەوەیە کێشەی قوتی خەڵک ھەنگاوی چارەسەری بۆ بنرێت

بەشێک لە فراکسیۆنی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی
SNN
بڵێسە جەبار فەرمان پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “لەئوفیس و لە پشتی لاپتۆپەوە کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەر ناکرێت”.
دەشڵێت: “کاک قوباد بە وەرگرتنی پۆستی حکومی دەیزانی کە چەند سەخت و قورسە ئەو ئەرکەی پێی سپێردراوە، پێش ھەموو لایەنەکان، لەلایەن کادرانی یەکێتییەوە دووچاری رەخنە دەبێتەوە، کە رەخنەی سەرەکی لەسەر چوونی بۆ بەغدایە و سەرۆکایەتی کردنی ئەو شاندەی حکومەتە”.
بڵێسە جەبار فەرمان نووسیوێتی: “من پێموایە سەرباری ئەو ھەموو ھیلاکی و ماندووبوونە، سەرباری ئەو ھەموو رەخنە و فشارە زۆرەی لە ھەموو لایەکەوە لە سەرێتی و بەردەوامبوونی کاک قوباد و وەزیرەکانی یەکێتی لە گفتوگو و دانوسان دا، پەرۆشی یەکێتی و کادرەکانی پیشانئەدات بۆ ئایندەی ھەرێم و رەوشی گوزەرانی خەڵک”.
دەشڵێت: “لە ئوفیس و لە پشتی لاپتۆپەوە کێشە کەڵەکە بووەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەر ناکرێن”.
بەوتەی ناوبراو “بێگومان گەر دەستکەوت ھەبوو، ئەوا فڵان سەرۆک قسەی تێدا کردووە و فڵان سەرۆک تەلەفۆنی کردووە، لای یەکێتی گرنگ ئەوەیە کە کێشەی قوتی خەڵک ھەنگاوی چارەسەری بۆ بنرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە نووسیوێتی: “شاندی دانوسانکار دوای 185 کاتژمێر کۆبوونەوەیان کردووە و ئامادەیە هەفتەی داھاتوو دوبارە بێتەوە بەغدا و لە ژێر قوبەی پەرلەمان بەردەوامیی بە رەواندنەوەی گرفتەکان بدات، کە ئەمە نیشانەی پەرۆشی و خەمخۆرییە.”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


