
وێنەی رووبەڕووبوونەوەکە
SNN- سیروان حەسەن
ژمارەیەک چەکداری داعش کە 4 کەس بوون پەلاماری گوندی موبارەک-یان داوە کە زۆر نزیکە لەسنووری خانەقین.
چەکدارەکان بە گولـلەی قەناس لە برایەکی ئەنجومەنی گوندەکەیان داوە و بریندارەك دوای ئەو رووداوە
خەڵکی گوندەکە وەڵامیان هەبووە و تەقەیان کردۆتەوە، هێزێکی ئەمنی زۆریش کە پۆلیسی فیدراڵین، گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و رووبەڕووبوونەوە دەستیپێکردووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە SNNی وت: “بریندارەکە بە چەکی قەناس پێکراوە و بەر سنگی کەوتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە”.
وتیشی: “شەڕەکە کۆتایی پێهاتووە دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکە و بەهۆی هێرشەکەی داعشەوە گەنم و جۆی جوتیارانی گوندی موبارەک سووتوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


