
کارین ستێرنز تەمەن53 ساڵ
SNN
پاشئەوەی لە گەشتێک لە کوباوە گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی، پەرلەمانتارێکی پارتەکەی راوێژکاری ئەڵمانیا لەناو فڕۆکەکەیدا گیانیلەدەستدا و بە ناچاریی لە ئێرلەندا نیشتەوە، لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری مردنی دەستیپێکردووە.
کارین ستێرنز تەمەن53 ساڵ سەربە پارتی یەکێتیی دیموکراتیی مەسیحی ئەنگێلا نێرکل لەگەڵ هاوسەرەکەی لە گەشتێک بوون لە کوبا، کاتێک لەناو فڕۆکەکەدا لەهۆشخۆی چووە و باری تەندروستیی تێکچووە.
پاش نیشتنەوەی فڕۆکەکە لە ئێرلەندا بەناچاریی، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە نەیانتوانیوە فریای بکەون و کۆچی دوایی کردووە، پەرلەمانی ئەڵمانیاش (بۆندستاگ) رایگەیاندووە کە نازانن بۆچی چووە بۆ کوبا و ئەوان نەیان ناردووە بۆ ئیشی پەرلەمانیی.
ستێرنز لەساڵی 2009ەوە پەرلەمانتارە و نوێنەری ویلایەتی مەکلنبۆرگە و بەنیازیش نەبووە لە هەڵبژاردنی خولی نوێدا لە 26ی مانگی 12ی داهاتوودا جارێکیترخۆی بپاڵێوێتەوە.
پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە بە تۆمەتی سپیکردنەوە وحەواڵەکردنی پارە لە ئازەربایجانەوە ناوبراو تۆمەتبار کرابوو، ماڵەکەیان پشکنیبوو.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1 hour لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1 hour لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش



