فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بیرە نەوتییەکانی سوریا بۆردوماندەکات

بیرە نەوتێکی سەر سنووری بوکەمال لەسوریا
SNN
روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت “ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ژمارەیەک بیرە نەوتی سوریای بۆردومانکردووە کە لەژێر کۆنترۆڵی ئێرانییەکاندایە لە ناوچەی بوکەمالی سەر سنوور لەگەڵ عێراق”.
ئەو بیر و کێڵگە نەوتییانە پێشتر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تێکدرابوون، بەڵام بەمدواییانە دووبارە نۆژەنکرابوونەوە بۆ بەکارهێنانەوەیان.
روانگەکە ئاماری کوژراو و بریندارانی دەستنەکەوتووە، چونکە وەکخۆی دەڵێت “ئەو ناوچەیە لەژێر دەستی ئێراندایە و گەنجی ناوچەکەش پڕچەک کراون بۆ پاراستنیان تا دەگاتە شاری حمس”.
ماوە ماوە ناوچەی بوکەمال لەسەر سنووری سوریا و عێراق لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە بۆردوماندەکرێت بەبیانووی بوونی گروپی چەکداری و میلیشیاکانی سەربە حەشد و ئەنساروڵا و حیزبوڵا.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



