هۆکار و کاتی سەردانی شا عەبدوڵا و عەبدولفەتاح سیسی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت

SNN
ئەمڕۆ دووشەممە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکەن.
میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە شا عەبدوڵای دووەم و عەبدولفەتاح سیسی لە کۆتایی ئەم مانگەدا سەردانی بەغدای پایتەخت دەکەن تا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا کۆبوونەوەی لوتکەی سێ قۆڵی ئەنجامبدەن، سەردانەکەش بۆ دروستکردنەی پردێکی پەیویەندی بەهێزە لە بوارەکانی ئابووری سیاسی ئەمنی سەربەخۆ لە ناوچەکەدا.
پێشنیاری پرۆژەی ئابووری و سیاسی و ئەمنی سەربەخۆ لە ناوچەکەدا بۆ یەکەمجار لەلایەن مستەفا کازمییەوە پێشکەش بە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کراوە، ئەوانیش دوای دەربڕینی ڕەزامەنی بڕیاریانداوە پێکەوە سەردانی بەغدا بکەن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لوتکە لەسەر ئەو بابەتە کە وا بەنیازە لە کۆتایی ئەم مانگەدا سەرۆکی ئەو دوو وڵاتە بگەنە بەغدا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


