زۆربوونی ژمارەی تووشبووان و مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم بۆ پابەند نەبوونی هاووڵاتیان دەگەڕێتەوە

SNN
د. نەجمەدین حەسەن، بەرێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە سلێمانی بە SNNی راگەیاند: ئەو بەرزبوونەوەی لە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنادا لە کاتی ئێستادا بەدی دەکرێت، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە لە رۆژانی نەورۆز و پێش نەورۆزدا قەرەباڵخییەکی زۆر لەلایەن هاووڵاتیانەوە دروستکرا.
بەرێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە سلێمانی روونیدەکاتەوە، لە رۆژانی پێش نەورۆزدا بینیمان قەرەباڵخییەکی زۆر لە نێو بازاڕدا و لە شوێنە گشتییەکان بوونی هەیە، ئەمە سەرەڕای هاتنە ناوەوەی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بۆ شارەکانی هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبوون، بۆیە پێشبینی ئەوە کرا ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بگاتەوە ئاستێکی بەرز لە هەرێمی کوردستان.
دکتۆر نەجمەدین ئەوەشی روونکردەوە، پێشبینی ناکەین دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت، چونکە کارمەندان و پزیشکانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان ئەزموونی تەواویان بەرامبەر ڤایرۆسەکە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا پەیداکردووە و دۆخەکە لەگەڵ ساڵی پاردا تەواو جیاوازە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش



