
دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
ئەنجومەنی باڵاى دادوەرى عێراق ئهمڕۆ چوارشهممه کۆبوونەتەوە و سەرۆک و جێگر و ئەندامانى دادگاى باڵاى فیدراڵى هەڵبژاردراوە و ناوەکان ئاڕاستەى سەرۆک کۆمار دەکرێن بۆ پەسەندکردنیان.
لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەشکراوە، پێکهاتەکە رەوانەى سەرۆک کۆمار دەکرێت بۆ ئەوەى بەفەرمى مەرسومى کۆمارى بۆ دەستبەکاربوونیان دەربکرێت. بەپێى زانیارییەکان جاسم محەمەد عەبود وەک سەرۆکى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق دەستنیشانکراوە و سەمیر عەباس سەرۆکى دادگاى تاوانەکانى ئەنبار وەک جێگرى سەرۆکى دادگاى باڵاى فیدراڵى دەستنیشانکراوە، هەریەکە لە غالب عامر، و حەیدەر جابر و ئەیوب عەباس و حەیدەر عەلى نورى خەڵەف ئەحمەد وەک ئەندامانى سەرەکى دادگاى فیدراڵى دیارى کراون.
هەر لە کۆبونەوەکەدا خالید تەها، عادل عەبدولڕەزاق و مونزیر ئیبراهیم وەک ئەندامى یەدەگى دادگاى فیدراڵى دەستنیشانکراون.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
22 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش



