وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: ئەو رێگایانەی یەکسایدن دەکرێنە دووساید

SNN
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێم رايگەياند: “بڕیارە ئەمساڵ سەرجەم ئەو پڕۆژانەی تەواو نەکراون، تەواو بکرێن و هەروەها ئەو رێگایانەی ماون بکرێنە دووساید، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەکارییەک کراوە”.
ئاگرین عەبدوڵا بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێم لە لێدوانێکيدا رايگەياند: “بڕیارە ئەو پڕۆژانەی لە ھەرێمی کوردستان تەواو نەکراون، کە ژمارەیان 60 پڕۆژەیە، ئەمساڵ سەرجەمیان تەواو بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش داوامان لە حکومەت کردووە پارەمان بۆ خەرج بکەن و دەست بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە بکەین، کە ئامادەکاریی تەواومان بۆ ئەنجامدانی کردووە”.
وتيشی “سایدێکی رێگا بۆ زۆر شوێن رۆیشتووە و تەواو کراون، کە بڕیارە ئەوانیش ئەمساڵ بکرێنە دوو ساید، بۆ ئەو مەبەستەش دەرخستەی ھەموو پڕۆژەکان و تێچووی پڕۆژەکانمان ئامادە کردووە و ھەر کاتێک پارەکە خەرج کرا، دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، چونکە پلانی حکومەتە ھەموو رێگاکان بکرێنە دووساید”.
دەشڵێت “ھەموو ئامادەکارییەکمان بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە کردووە کە باسمان کردن، بەم زووانەش دەست بە ئەنجامدانیان دەکرێت”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



