“دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە پەیوەندی بە حكومهتی ههرێمهوه نییە”

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی
SNN
سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ پەیوەندییەکی نییە بە دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی 2021 لە ئەنجوومەنی نوێنەران.
ھەورامی بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە: ماددەی 11 لە پڕۆژەیاسای بوودجەی 2021 کە تایبەتە بە پشکی ھەرێمی کوردستان لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران، دەنگی لەسەر دراوە و وتی: “دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی 2021 لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ھیچ پەیوەندی بە پشکی ھەرێمی کوردستانەوە نییە، ئەوەشی روونکردەوە فراکسیۆنەکان لەبارەی ژمارەیەک ماددەی دیکەی نێو پڕۆژەیاسای بودجە، ناکۆکن کە ھیچ پەیوەندی بە پشکی ھەرێمی کوردستانەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد “چاوەڕوانی دانیشتنی ڕۆژی شەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەو ماددەیە یان دەقەکەی حکوومەتی عێراق کە داوای رادەستکردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوت و 50 لەسەدای داھاتی خاڵە سنوورییەکان دەکات”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



