“قەیرانی دارایی، کۆرۆنا و دەوامی فەرمانگەکان بەربەستبوون لەبەردەم چاکسازیدا”

SNN
سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی رایدەگەیەنێت: “پرۆسەی چاکسازی لە چەند بوارێکدا هەنگاوی باشی بڕیووە بەڵام قەیرانی دارایی بەربەستی بۆ هەنگاوەکانمان دروستکردووە”.
عەبدولحەکیم خەسرەو سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: “پرۆسەی چاکسازی هەنگاوی باشی بڕیووە لە بواری باج، پرسی نەوت، هەروەها لە بواری ئابووریدا تەقریبەن هەنگاوی باشی بڕیووە، لە بابەتی زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجی و پێداچوونەوە بە خەرجییەکان”.
سەبارەت بە پاککردنەوەی وەزارەتەکان لە مووچەی بندیوار، عەبدولحەکیم خەسرەو وتی: “ئەوەی کە پەیوەستە بە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە ئەمە تەنیا پەیوەستە بە پێداچوونەوە بە مەلەفی فەرمانبەران و دووبارە رێکخستنەوەی میلاکی هێزەکانی پێشمەرگە و رێکخستنەوەی پلەبەندییەکان لە ئاستی وەزارەتەکان، ئێمە پێشتر کۆمەڵێک پەیڕەومان دەرکردبوو بە ڕاپۆرتێکی تەواو ئاڕاستەی پەرلەمانمان کردبوو”.
وتیشی: “پێداچوونەوە بە مەلەفی فەرمانبەران، لە گشت وەزارەتەکان قۆناغی باشی بڕیووە و هەماهەنگی باش هەیە لەگەڵ دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی و ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی، هاوکات ئەوەی پەیوەستە بە زیادە میلاک کە لە گشت وەزارەتەکان هەیە، ئەمە پرۆسەیەکە لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە 33 کاری پێدەکرێت لە ئیعادەی هەیکەلی وەزارەتەکان،لێرەدا سوودمان لە تۆماری بایۆمەتری بینیوە”.
سەبارەت بە پرۆسەی بایۆمەتری کە لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەت و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری و لیژنەی بایۆمەترییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، عەبدولحەکیم خەسرەو وتی: “ئێستا ئەپدەیت لە قۆناغی دووەمی پرۆسەی بایۆمەتری دەکرێت و بە میلاکی گشتی دەبەسترێتەوە”.
دەربارەی دروستکردنی هێزێکی هاوبەش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مەرزەکان وتی: “قۆناغی دیراسەکردنی تەواوبووە، مەبەست لە دروستکردنی ئەم هێزە ئەوەیە بە یەک سیستەم و ئالیەت مامەڵە لەگەڵ مەرزەکان بکرێت، پێداچوونەوە بەو خزمەتگوزاریانە بکرێت کە لە دەروازە سنووریییەکان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە جێبەجێدەکرێت، تەنانەت داهاتەکەی”.
سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی وتیشی: “قەیرانی دارایی، کۆرۆنا و دەوامی فەرمانگەکان بەربەستبووە لەبەردەم هەنگاوەکانی چاکسازی بەڵام ئێمە لە هەنگاوەکانمان بەردەوامین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


