
دۆلار و دینار
SNN
راوێژکارى ئابووری سەرۆکوەزیرانى عێراق رايگەياند: “لێدوانی بەرپرس و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلار هۆکاری دروستبونی پشێوییە لە بازاڕدا و بەشێوەيەکی نەرێنی کاریگەرى لەسەر جوڵەی بازاڕ درووستکردووە”.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکارى ئابووری مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانى عێراق لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: “نرخەکان لە بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت ئەوەش لە ئەنجامی گۆڕانی بەهای دراو”، دەشڵێت “لێدوانی بەردەوامی بەرپرس و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلار، ناجێگیری لە جموجۆڵى بازاڕدا دروستدەکات”.
وتيشی “گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا بووەتە هۆی ئەوەی کاریگەرى لەسەر خواست و خستنەڕووبکات لە بازاڕدا”، ئاماژەی بەوەشکرد “ئەم بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە ديناری عێراقی تەنها بۆ يەکجارە و بەو شێوەی ئێستا بەردەوام نابێت”.
چەند رۆژێکە باهای دۆلار لە بازاڕەکاندا ناجێگيرە، لەم بارەيەوە جەبار گۆران وتەبیژی بازاڕی دۆلارەکە لە شاری سلێمانی بە SNNی راگەياند: “هۆکاری بەرزبونەوە و نزمبونەوەی نرخی دۆلار بۆ لێدوانی جياوازی بەشێک لە پەرلەمانتارانی شيعە دەگەڕێتەوە”، باسی لەوەشکرد: “تا پڕۆژە ياسای بودجە تێنەپەڕێنرێت نرخی دۆلار جێگير نابێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


