سەرکەوت ئەحمەد: هەڵمەتێکمان بۆ پاراستنی زیاتری ئارامی شار دەستپێکردووە

SNN
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هێزە ئەمنییەکاندا پێکهێندراوە بۆ پاراستنی زیاتری ئارامی شار و لە هەفتەیەکدا چەند جارێک مەفرەزە دادەنرێت.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: “ئەو هەڵمەتە بۆ پاراستنی زیاتری ئارامی شارە و لە هەفتەیەکدا چەند ڕۆژێک لە شوێن و کاتی جیاوازدا مەفرەزەی هاوبەش دادەنرێت”.
وتیشی: “لیژنە هاوبەشەکە لەنێوان پۆلیسی سلێمانی و پۆلیسی هاتوچۆ و ئاسایش و لیوای یەکی پاراستن پێکهنراوە لە هەفتەیەکدا چەند ڕۆژێک لە کات و شوێنی جیاواز مەفرەزە دادەنرێت ئەویش لە پێناو پاراستنی زیاتری ئارامی شاری سلێمانیدایە”.
راشیگەیاند: “توانراوە دەست بگیرێت بەسەر چەندین چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ بنەما و ڕێگری لە ئۆتۆمبێلی جام ڕەش کراوە و لێپێچینەوە کراوە لەو کەسانەی ئۆتۆمبێل بەبێ مۆڵەت لێ دەخوڕن”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



