حزبوڵا: ربع اللە نمایشی سەربازیان نەکردوە و تەنیا شوێنیان گواستووەتەوە

SNN
كەتائیبی حیزبوڵای عێراق رونکردنەوەیەکی لە بارەی نمایشەکەی هێزی رەبعەڵای سەر بە حەشدی شەعبی بڵاوکردەوە و رایگەیاند نمایشی سەربازیان نەکردوە، بەڵکو لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە گواستراونەتەوە.
ئەبو عەلی عەسكەری، بەرپرسی ئەمنیی كەتائیبی حیزبوڵا لە راگەیێندراوێكدا وتی: “هێزێكی حەشدی شەعبی كە ئێمە سەرپەرشتی و هاوكاریان دەكەین بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و بەرگریكردن لە وڵاتەكەمان، بۆ ناوچەیەكی دەوروبەری بەغدا گواسترانەوە، ئەمەش هەنگاوێكی رۆتینییە و پێویست بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هیچ لایەنێك ناكات”.
بەرپرسی ئەمنی كەتائیبی حیزبوڵا لە رونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە بە هۆكاری هونەری و ئەمنی ئاراستەی ئەو هێزە بۆ ناوەڕاستی بەغدا گۆڕدراوە.
پێنجشەممە، کۆمەڵێک چەکداری سەر بە ربع اللە، لە بەغدا مانۆڕێکی سەربازییان ئەنجامدا و هەڕەشەی گوێچکە بڕینیان لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد گەر بە زووترین کات پرۆژەیاسای بودجە تێنەپەرێنێت و بەهای دۆلاریش نەگێرێتەوە ئاستی جارانی خۆی، ئەمەش نیگەرانی ناوخۆیی لێکەوتەوە، کازمیش وەڵامی توندی دانەوە.
More News
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
44 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
44 mins لهمهوپێش



