دادگای تورکیا دەیەوێت چوار پارت دابخات کە پاشگری “کوردستان”یان پێوەیە

TURKIYE'DE YILIN OLAYLARI: 'ERGENEKON' DAVASI, SILIVRI CEZA INFAZ KURUMLARI YERLESKESI'NDEKI DURUSMA SALONUNDA GORULMEYE BASLANMISTI. (ANADOLU AJANSI - ERHAN SEVENLER) (ARSIV) (20081219)
SNN
دادگای باڵای تورکیا داوای داخستنی چوار پارت لە تورکیا دەکات بە پاساوی ئەوەی ناوی “کوردستان”یان پێوەیە.
دادگای باڵای تورکیا داوای داخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان PDK- BAKUR، پارتی سۆسیالیستی کوردستان PSK، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان KNP و پارتی ئازادی کوردستانن PAK دەکات بە بیانوی ئەوەی پاشگری “کوردستان”یان هەڵگرتووە، هاوکات، پارتەکانیش ئامادەنین پاشگرەکانیان لاببەن و بیانوەکەش بە سیاسی دادەنێن نەک یاسایی.
ئۆزان كارداش، یەکێک لە دامەزرێنەران و ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا رایگەیاند: ئەگەر پارتەکەیان دابخرێت، پارتێکی نوێ دانامەزرێنن و ئەوە لە بەرنامەیاندا نییە.
راشیگەیاند: ئەوان دەست لە سیاسەتی خۆیان هەڵناگرن. پێش ئەوەش کە پارتی دیموکراتی کوردستان تورکیا دابمەزرێت بەشێوەیەکی دیموکراتی سیاسەتیان دەکرد و هەر بەوشێوەیەش بەردەوام دەبن.
هاوکات، پارتی سۆسیالیستی کوردستان (پسک) هەمان هەڵوێستی هەیە و ئاشکرای کردووە، بەشێوەیەکی یاسایی پاشگری کوردستانیان بۆ پارتەکەیان داناوە و هەموو هەوڵێکیش بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتە دەدەن.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



