پێکهێنانی هێزێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مەرزەکان هیچ هەنگاوێکی نەبڕیووە

مەرزی پەروێزخان
SNN
نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر بڕیار لەسەر پێکهێنانی هێزێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مەرزەکان دراوە، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکراوە.
باڵامبۆ محەمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆو ئاسایشو ئەنجومەنە خۆجێیەكان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکیدا بە SNNی راگەیاند: “بەگوێرەی دوایین دانیشتنمان لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە، ئێستا دیراسەی پێکهێنانی ئەو هێزە هاوبەشە دەکرێت بەڵام هێشتا هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە”.
باڵامبۆ محەمەد باسی لەوەکرد: “پێکهێنانی هێز کارێکی ئاسان نییە و پێویستی بە دیراسەکردنی ورد هەیە، دەبێت لە قازانجەکانی بکۆڵدرێتەوە، دەبێت بزانرێت ئەم هێزەی کە پێکدەهێندرێت جیاوازی چی دەبێت لەگەڵ ئەو هێزەی کە پێشتر لە دەروازە سنوورییەکان هەبووە”.
سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەریم کۆبووەوە و لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی راسپێردراون هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن بۆ ڕێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێکارەکان لە دەروازەکان بە بێ جیاوازی.
پێکهێنانی ئەو هێزە هاوبەشە بەشێکە لە پرۆژەی چاکسازی کاببینەی نۆیەم، کە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری نەبڕیوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



