
SNN
حەیدەر شەشۆ فهرماندهی هێزی پاراستنی ئێزدخانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سوپای عێراق تا رۆژی یەکی نیسان مۆڵەتی داوەتەوە هێزە چەکدارییەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆئەوەی شەنگال بەجێبهێڵن.
حەیدەر شەشۆ ئەوەشی بۆ میدیا عێراقییەکان روونکردەوە، سوپای عێراقی تاوەکو رۆژی یەکی نیسانی داهاتوو مۆڵەتی داوەتە هێزە چەکدارییەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆئەوەی ناوەندی شاری شنگاڵ چۆڵ بکەن، پێشبینیشی کردووە ئەگەر بێت و ئەو هێزانە داوکارییەکەی سوپای عێراق جێبەجێ نەکەن، ئەوە دوای ئەو بەروارە هێزیان لەدژ بەکاربهێنرێت.
شەشۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەوهێزانەی سەر بە پەکەکە لەناو بارەگا حکومییەکانی شاری شەنگالدا جێگیربوون و کۆمەڵێک مەرجیشیان هەیە بۆئەوەی بارەگا سەربازییەکانیان چۆڵ بکەن، کە لەدیارترینیان بریتیە لەوەی ئەندامەکانیان بگوازرێنەوە سەر سوپا و پۆلیسی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش دانوستان لەنێوان هەردوولا بەردەوامە.
فەرماندەی هێزەکانی ئێزیدخان باسی لەوەشکردووە کە حکوومەتی بەغدا سوورە لەسەر ئەوەی ڕێککەوتننامەی شەنگال جێبەجێ بکرێت و هێزە نافەرمییەکان لەناو شەنگال و لەسەر چیای شەنگال نەمێنن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


