پێش دەنگدانی پەرلەمان لەسەر بودجە فراکسیۆنەکان چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2021) بدات، بەڵام پێش ئەوە چەندین كۆبوونەوە لەنێوان فراكسیۆنەكان دەكرێت بە مەبەستی یەكلاییكردنەوەی ئەو بڕگانەی هێشتا ناكۆكییان لەسەرە كە گرنگترینیان نرخی دۆلارە، بڕگەی تایبەت بە پشكی هەرێمیش تاڕادەیەك ڕێككەوتنی لەسەر كراوە.
لەناو پەرلەماندا چەندین دەنگ بەرزبوونەتەوە بۆ گەڕانەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە پڕۆژە یاساكەدا، بە شێوەیەكی گشتی، فراكسیۆنەكانی سائیرونی موقتەدا سەدرو ڕەوتی حیكمەو كورد لەگەڵ ئەوەدان بودجە تێپەڕێنرێت، بەڵام هاوپەیمانی فەتح بوون بە دوو بەشەوەو هەندێكیان لەگەڵیدان و هەندێكیان دژن، ئەو لایەنانەی لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەدا نین لەگەڵ تێپەڕاندنی بودجەش نین، چونكە پڕۆژە یاساكە بودجەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی تێدایە.
دوێنێ لێژنەی دارایی چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی نەوت، دارایی، پلاندانان، كارەبا، بازرگانی، ئاوەدانكردنەوە، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕاژە لە حكومەتی عێراق ئەنجامدا بۆ ئەوەی ئەو بڕگانەی هێشتا كێشەیان لەسەرە یەكلایی بكەنەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش



