د.ڕەهێڵ فەرەیدون “دروستکردنی قەرەباڵغی لە جەژندا کۆرۆنای زیاتر بڵاوکردەوە”

ڕەهێڵ فەرەیدون
SNN
بریکاری وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: ئەگەر بارودۆخی کۆرۆنا بەرەو خراپتر بچێت رێکارەکانی تەندروستی توندتردەکرێنەوە.
د.ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: لە ئێستادا ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم زیادیکردووە، یەکێک لە هۆکارەکانیشی بۆ دروستکردنی قەرەباڵغی لە یاد و رێورەسمەکانی ئەم دواییە دەگەڕێتەوە.
د.ڕەهێڵ باسی لەوەکرد: پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە رێکارەکانی خۆپارێزی بوونەتەهۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو زیاتر بڵاوبێتەوە، بەوپێیەی کۆرۆنای گۆڕاو زیاتر لە جۆرە کۆنەکەی توانای بڵاوبوونەوەی هەیە.
وتیشی: هاتنی گەشتیاران لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە بۆ هەرێم کاریگەری زۆری لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە هەبوو.
د.ڕەهێڵ وتیشی: وەزارەتی تەندروستی هەفتانە راپۆرتی وردی تەندروستی هەیە سەبارەت بە رەوشی کۆرۆنا، لەم هەفتەیەدا هێشتا راپۆرتەکە ئامادەنەکراوە، بەڵام ئەگەر بارودۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستابێت و هاووڵاتیان پابەندنەبن ئەوا پێشبینی دەکرێت ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بڵاوببێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شەو زۆرترین رێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ماوەی رۆژ و شەوێکدا تۆمارکرا کە 11 کەس بوون.
د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: ژمارەیەکی زۆریش داخڵی نەخۆشخانەكان کران و قەرەوێلەکانی بەشی چاودێری چڕ خەریکە پڕ دەبێتەوە و جێگا نامێنێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


