عەلی باپیر لەبارەی لابردنی پاشگری ئیسلامی وەڵامی رەخنەگرانی حزبەکەی دەداتەوە

عه‌لى باپیر، ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى | فۆتۆ: PayamTV
SNN
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەریی وەڵامی ئەو رەخنانەی ناو حزبەکەی دەداتەوە کە دژ بە لابردنی پاشگری ئیسلامی لێیدەکرێت و دەڵێت: “دوعای خێر بۆ ئەو کەسانە دەکەم”.
عەلی باپیر لە وتارێکیدا دەڵێت “ئەو کەسانەی توانج و پلار و قسه‌ی ناشایسته ده‌كه‌ن، دوعای خێریان بۆ ده‌كه‌م، با دڵنیابن به‌و ڕه‌فتاره ناشه‌رعییانه‌یان، هیچ به هیچ ناكه‌ن، جگه له‌عه‌یبداریی و گوناهباریی، هیچ ناچننه‌وه”.
عەلی باپیر لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: ” ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئه‌مجاره‌ی كۆمه‌ڵ، سه‌ره‌تا له عه‌قڵ و دڵی خودی به‌نده‌وه هه‌ڵقوڵیون و، دواتر زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانی كۆنگره تهبهننییان كردن و پشتگیری‌یان كردن. كه‌واته: “باهیچكهس له‌وباره‌وه دوودڵیی و گومانی نه‌بێ”.
عەلی باپیر ئەوەشی نوسیوە، “ئومێدیشم وایه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ناومانن و، ئه‌وانه‌ی له‌داهاتووشدا ده‌یاننێین، هۆكاری زیاتر‌و باشتر گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی كار‌و پڕۆژه‌ی ئیسلامییمان بن و، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌دین و ژین تێگه‌یشتوون، هه‌رگیز ڕێ به‌خۆیان ناده‌ن، له‌باره‌ی داهاتووه‌وه “كه نادیار (عیب)ه” ههڵبڕهرانه (بالقگع) قسه بكه‌ن !”.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی ڕابردوودا دڵشاد گەرمیانی ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ لە فەيسبوکی خۆی نوسيويەتی: “ئێمە لەگەڵ گۆڕینی ناوی کۆمەڵ و لادانی پاشگری ئیسلامی و سڕینەوەی (لا ٳلە إلا اللە) ی سەر ئاڵاکەمان و بەرزکردنەوەی دروشمی کرانەوە نەبووین، بەهەڵەیەکی ستراتیژی گەورەی دەبینین هۆکارو پاساوەکەشی بەناواقعی و لاواز‌و نادروست دەزانین”.
دەشڵێت “ئەو قسەو باسە کە ئەم بڕیارەی لەسەر بنیادنراوە، گوایە پاشگرە ئیسلامیەکە بووەتە بەربەست، ئەگەرنا گەورە دەبین و خەڵکانێک لە ئاستی باڵا دێنە ناومان، حەوت کورسیتر زیاد دەکەین، ئەو فراوانبوونە مایەی دڵخۆشیمان نیيە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


