
SNN
بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى د.جەمال ئەحمەدى تایبەت بە منداڵان رایدەگەیەنێت: “تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە نێو منداڵاندا زۆر زیادى کردوە و بەپێى نیشانەکانیان بێت زۆربەیان کۆرۆنای گۆڕاویان هەیە”.
د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى د.جەمال ئەحمەدى تایبەت بە منداڵان بە SNN راگەیاند”کۆرۆنا بە زووى بڵاودەبێتەوە و ئەم شەپۆلەى ئێستا هەیە لە جۆرى کۆرۆناى گۆڕاوە چونکە زووتر لە نێو منداڵاندا بڵاو دەبێتەوە، ئەگەرچى ئامارەکان ورد نین بەڵام دەتوانین بڵێین لە ئێستا کۆرۆنا لە هەرێمى کودرستان لە لوتکەى بڵاوبونەوەیدایە”.
وتیشى: “نیشانەکانى کۆرۆناى گۆڕاو لە بەرزبونەوەى پلەى گەرمى و ڕشانەوە و سکچوون و بێ هێزى کە ئێستا وەکو پەتاى لێدەڕوانرێت، ئەوا کۆرۆناى گۆڕاوە بۆیە دایکان و باوکان دەبێت زۆر بە وریایەوە چاودێرى منداڵەکانیان بکەن ئەگەر ئەو نیشانانەیان تێدا دەرکەوت بە زووى پشکنیان بۆ بکرێت”.
لە بارەى خراپی کواڵتی شیری قوتوی منداڵان، کە دوێنێ د.پشدەر لەوبارەیەوە نوسراوێکی دایە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، وتى “ئەو شیرانەى ئێستا لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان هەن سەر لێشێواوى لاى هاووڵاتیان دروست کردوە ئەمە جگە لە زیانە تەندروستیەکەى بۆیە داوامان لە فەرمانگەى تەندروستیى سلێمانى کردوە بە پەلە کار بۆ کەم کردنەوەى ئەم جۆرە شیرانە بکات و چاوەڕێین وەڵام بدرێنەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


