وەزارەتی پێشمەرگە ” کێشە داراییەکانی هێزی پێشمەرگەمان چارەسەر کردووە”

SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری پێشمەرگە و راوێژکاری سەنتەری هەمەئاهەنگی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوە و وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت: لەلایەن تیمی هاوپەیمانانەوە، دڵنیاکرانەوە کە کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم پێویستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە چارەسەرکراوە و پێویستییە دارایی و لۆجیستیەکانی ئەو هێزەش لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەردەوام دەبێت.
جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کورستان لە راگەیەندراوێکدا وتی ” ئەمڕۆ سێشەممە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی چەند بەرپرسێکی دیکەی وەزارەت لەگەڵ کۆڵۆنێل دەیڤد ولیام، راوێژکاری سەنتەری هەماهەنگی هاوپەیمانان لە هەرێم و تیمی یاوەری کۆبۆوە. ”
ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ڕاویژکاری سەنتەری هەمەئاهەنگی هاوپەیمانان لە هەرێم، وەزارەتی پێشمەرگەی دڵنیاکردەوە کە هاوکاری و یارمەتیەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت و کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم ئەو پرسە چارەسەرکراوە. ”
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵی بێوچانی هاوپەیمانان و ئەمریکای کرد لە پاڵپشتی و هاوکاریەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگەو وتیشی “بەردەوامی پاڵپشتیە سەربازییەکانی هاوپەیمانان هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات بە هێزێکی پێشکەوتووی ئەکادیمی و سەربازی سەردەمیانە .”
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
24 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
35 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
24 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
35 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
56 mins لهمهوپێش



