
ميانمار
SNN
ژمارەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی میانماردا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە کوژراون گەیشتە 521کەس.
کۆمەڵەی هاوکاریکردنی زیندانییە سیاسییەکان لە میانمار لە راپۆرتی رۆژانەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو: “لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 11 کەسی دیکە کوژراون و ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئەمڕۆ لە ئاکامی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کوژراون گەیشتوەتە 521 کەس”.
راشيگەياند: “دوو هەزار و 608 کەس لەئێستادا دەستبەسەرن و 120 کەسی دیکەش بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکراوە”.
بەرەبەيانی يەکی شوبات سوپای ميانمار کودەتای سەربازی بەسەر حکومەتی ئەو وڵاتەدا کرد و باری نائاسای راگەياند، لەدوای کودەتاکەش سوپا ئونگ سان سووچی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی دەسەڵاتدار و سەرجەم بەرپرسانی ئەو پارتەیان دەستگیرکرد، بەبیانوی ئەوەی ساختەکاريان لەدوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا کردووە.
لە رۆژی شەشی شوباتەوە هاووڵاتییانی میانمار بۆ گەڕاندنەوەی دیموکراسی خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و توندوتيژی و برينداری لیکەوتووەتەوە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش



