“لە رەمەزاندا هەر دوکاندارێک نرخ بەرزبکاتەوە لێپێچینەوەى لەگەڵ دەکرێت”

SNN
بەڕێوبەرى چاودێرى بازرگانی سلێمانى بە SNNی راگەياند: “پێش هاتنى مانگى رەمەزان لیژنەکانمان دەچێتە بازاڕو مارکێت و مۆڵەکان نرخەکان وەردەگرێت و لە مانگى رەمەزانیشدا هەمان لیژنە دەچێتەوە بۆ ئەو شوێنانە ئەگەر نرخەکانیان بەرز کردبووە ئەوا لێپێچینەوەى یاساى لەگەڵ دەکرێت تاوەکو ئاستى داخستن“.
سۆران عەبدولغەفور بەڕێوبەرى چاودێرى بازرگانی سلێمانى بە SNNی راگەیاند: “لیژنەکانى چاودێرى بازرگانى و قائیمقامیەتى سلێمانى بەردەوام چاودێرى نرخەکان دەکات و هەر شوێنێک نرخ لەسەر هاووڵاتیان بەرز بکاتەوە ئەوا لێپێچینەوەى لەگەڵ دەکرێت تاوەکو ئاستى داخستن”.
سەبارەت بە گرانبوونی نرخی مريشکيش وتى”نرخى مریشک لە ئێستا لە بازاڕەکاندا بەرزە و پێشبینى دەکەین لە هەفتەکانى داهاتوو نرخەکە ئاساى ببێتەوە، ئەو گران بوونەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێستا خاوەن کێڵگەکان ئەو پێداویستیانەى دەیکڕن بە دۆلارە و نرخى دۆلاریش بەرز بۆیە ئەوانیش بە ناچارى نرخى مریشک بەرز دەکەنەوە”.
هاوکات، سەبارەت بە نرخی مريشکی بەستوو ئاماژەى بەوەکرد: “نرخى مریشکى بەستوو لەو کاتەى کە دۆلار بەرز بۆتەوە بۆ هەر مریشکێک هەزار دینارى عیراقى بەرز بۆتەوە و پەیوەندى بە بەرزبونەوەى نرخى مریشکى زیندووە نیە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


