
ڤاکسینی ئاژەڵان
SNN
ده‌سته‌ی “روسل خوزنادزور”ی رووسی بۆ چاودێری كشتوكاڵ ئەمڕۆ یەکشەممە رایگه‌یاند: رووسیا یه‌كه‌م ڤاكسینی بۆ پارێزگاریكردنی گیانداران له ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌م هێنا.
تا ئێستا رووسیا (3) جۆر ڤاكسینی كۆرۆنای بۆی مرۆڤ به‌رهه‌مهێناوه، دیارترینیان ڤاكسینی “سپۆتنیك”ه، ده‌سه‌ڵاتدارانی مۆسكۆ بڕیاریان داوه ڤاكسینه‌كانی “میبافاك كۆرۆنا” و “كۆڤیڤاك” بۆ حاڵه‌تی له‌ناوكاو به‌كاربهێنن.
ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ڤاكسینه نوێیه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌یانه‌وه گه‌شه‌ی پێدراوه و ناوی “كارنیڤاك- كۆڤ”ی لێنراوه.
كۆستانتین ساڤنكۆڤ، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌كه وتی: “تاقیكردنه‌وه تاقیگه‌ییه‌كانی “كارنیڤاك- كۆڤ” له‌سه‌ر سه‌گ، پشیله، ریوی، رێوی جه‌مسه‌ری و مینك و چه‌ند گیاندهرێكی دیكه ئه‌نجام دراوه، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ریخست، كه ڤاكسینه‌كه مه‌ترسی نییه و كاریگه‌ری به‌هێزی له‌سه‌ر ئه‌و گیاندارانه هه‌بووه، كه به ڤاكسینه‌كه كوتراون، به رێژه‌ی (100%) دژه ته‌نی به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا درووست كردووه.
ساڤنكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌رگرییه‌كه بۆ ماوه‌ی (6) مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌كاتێكدا توێژه‌ران خه‌رێكی ئه‌وه‌ن زیاتر گه‌شه به ڤاكسینه‌كه بده‌ن و له مانگی نیسانیشدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



