
ڤاکسینی ئەسترازینکا
SNN
ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری سەنتەری رێگریکردن لە نەخۆشییە هەستیاری و گوازراوەکانی ئەمریکا، رایگەیاند کە ئەوان کۆتاییان بەوە هێناوە کە هاووڵاتیانی وڵاتەکەیان بە ڤاکسینی “ئەسترازینکا” بکوتن، کە لەلایەن بەریتانیاوە دروستکراوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ئەنتۆنی فاوچییەوە رایگەیاند: ئەو هیچ بە گرنگی نازانێت ڤاکسینی ئەسترازینکا بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکا بەکاربێت بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەر رێکخراوی تەندروستی جیهانیش رەزامەندی لەسەر دابێت، فاویچی ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە هێشتا پێویستمان بە توێژینەوەی زیاترە لەسەر ڤاکسینەکە، ئەمریکا ڤاکسینی کاریگەری خۆی هەیە و لەکاتی ئێستادا هیچ پێویستییەکی بە ڤاکسینی دیکە نییە، بۆیە بەکارهێنانی ئەسترازینکا رادەگرین.
بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا دوای بەکارهێنانی ڤاکسینە بەریتانییەکە هەستیان بەوەکرد کە کەسی کوتراو دوای ماوەیەک تووشی جەڵتەی مێشک یان خوێنبەربوون دەبێت، هەرچەندە رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەلامەتی ئەم ڤاکسینەشی پەسەندکردووە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



